شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم و عێراق دەکات

کەشناسی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات.

 
هەرچەندە پسپۆری بواری کەشناسی عێراق سادق عەتیە، ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەم هەفتەیە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە کۆتایی هەفتەدا پلەی گەرما دادەبەزێت و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە کەشێکی سارد روو لەناوچەکە دەکات".

 
ئەو پسپۆرە ئاشکرای دەکات لە هەفتەی داهاتوو کە سەرەتای یەکەم هەفتەی مانگ دەکات لە زۆر شوێنێ عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە باران دەبارێت.

 




PM:11:32:28/09/2019