بە لەبەر چاووگرتنی ئەو ڕاستییەی کە لیمۆ دژە ئۆکسانێکی بەھێزە و چەندین جۆری ڤیتامین بی و سی و پۆتاسیۆم و کاربۆھیدراتی تێدایە ، لەگەڵ ئەوەشدا دەرکەوتووە خواردنەوەی ئاووی لیمۆ لەبەیانیاندا یەکێکە لەڕۆتینە تەندروستەکان.
ئەگەر تۆ ئەم ١٣ گرفتەت ھەیە دەتوانیت ئاووی لیمۆ بخۆیتەوە:
١- دەرکەوتنی پەڵە
خواردنەوەی ئاووی لیمۆ پەڵەی سەر پێست ناھێڵێت و پێست درەوشاوە و جوان دەکات.
٢- بەردی گورچیلە
پۆتاسیۆم دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئاستی چڕی کریستاڵ لەنێو میزدا، خواردنەوەی لیمۆش دەبێتە ڕێگر لەدروستبوونی ئۆکزالات.
٣- بەهێزکردنی سیستمی بەرگری
ئاووی لیمۆ بەسوودە بۆ بەھێزکردنی سستمی بەرگری.
٤- دابەزاندنی کێش
ئەو ڤیتامینانەی کەتێیدایە ئاستی شەکر لەخوێن ڕێک دەخات و ھەرس باشتر دەکات، ھەروەھا لیمۆ دەوڵەمەندە بەپەکتین کەئەو ریشاڵەیە کە کۆنترۆڵی برسێتی دەکات.
٥- ئازاری زراو
بۆ ئەم دۆخە و کەمکردنەوەی ئازاری زراو، ھەوڵ بدە بەر لەژەمەکان ئاووی لیمۆ بخۆیتەوە.
٦- کۆکە و هەڵامەت
زۆرە سەرباری دژە ئۆکسانەکان و فیتامین سی، کەئەمەش چارەسەری کۆکە و پەتا و ھەڵامەت دەکات.
٧- ھەوڵ بدە ئاووی لیمۆ بخۆیتەوە تا ٢ ھەفتە بۆ چارەسەری ئەو گرفتەی توشی ئەو بەشەی گەدە دەبێت کە بە سورێنچکەوە بەستراوە.
٨- ئاوی لیمۆ چارەسەری گرفتی نینۆک و پەنجەکان دەدات.
٩- خواردنەوەی ئاووی لیمۆ دەتپارێزێ لەژەھراوی بوون بەخواردن.
١٠- ھەوکردنی شانەکان : بۆ ئەمەش ئاووی لیمۆ بخۆرەوە و یۆگا بکە.
١١- ئازاری ماسولکەکان ناھێڵێت.
١٢- ھەوکردنی ماسولکەکان ناھێڵێت.
١٣-ھەوکردنی تەواوەتی لەنێو جەست ناهێڵێت.