بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" کاتژمێر ٧:٠٠ لە ناو شاری قەڵادزێ لەسەر شەقامی گشتی گەڕەکی ئاشتی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێک دادان لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا و ماتۆرسکلێکی دوو تایە ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بەناوی ( س،ح،ع )ەینەو تەمەنی ٢٠ ساڵە لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی شاری قەڵادزێی گەڕەکی ڕاپەڕینە و دوای ئەوەی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ ئەنجامدارا، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە بەردەوامە و شۆفێری بەرهەڵگرەکەش ناوی (ع، و، د) تەمەنی ٤١ ساڵە و دانیشتوی شاری قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتیە.
ئامادەکردنی: ئەمیر حەسەن