بەوێنە.. لە کەرکوک هەڵمەتی پاككردنەوەی قوتابخانەكانی خوێندنی كوردی بەڕێوە چوو



بڕیارە سبەی دووشەممە ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩یەکەم زەنگی قوتابخانەكان لە شاری كەركووك لێ بدات و ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ بكات، بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستا و بەڕێوەبەرەکانی قوتابخانەی ئەو سنورە ئامادەكارییان دەست پێكردووە و خۆبەخشانە قوتابخانەكانی خۆیان پاك و خاوێن كردووەتەوە بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن.  

لە شاری كەركووك دەیان قوتابخانە هەن كە خوێندن تێیاندا بە زمانی كوردییە و وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مامۆستا و پەرتووكی بۆ ئەو قوتابخانانە دابین كردووە، بەڵام كاتی خوێندن و پشووەكانیان، هەروەها تاقیكردنەوەكانیان لەگەڵ حكوومەتی عێراقە. 


 




AM:11:40:29/09/2019