هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە هەرێم دەستی پێ‌کرد
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان لە هەرێمی کوردستان ده‌ستیپێكرد، کە هه‌ڵمه‌تی كوتانەکە دژی ئیفلیجی لەلایەن وەزارەتی تەندرستیەوە به هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ رێكخراوی ته‌ندروستی و مانگی سوری عێراق بەڕێوەدەچێت.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگه‌یاند" له بنكه ته‌ندروستیەکانی هەرێمی کوردستان هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی ده‌ستیپێكرد، کە له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ٧٦٧ هەزار و ٧٨٠ منداڵی ته‌مه‌ن یەک بۆ پێنج ساڵ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌کوترێن، هەروەها هەڵمەتەکە ٧١ هەزار و ٤٠٧ منداڵی ئاواره‌ش ده‌گرێته‌وه".
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیدەگەیەنێت، کە له ساڵی ١٩٩٨ەوە هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه، بۆیه ده‌بێت له هه‌ڵمه‌ته‌كان دژی ئیفلیجی و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان به‌رده‌وام بن.
PM:12:15:29/09/2019