بێگەرد تاڵەبانی: ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگی ته‌وامان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان هه‌بێت
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان كۆبوه‌وه.
بێگه‌رد تاڵەبانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسای چاکسازی پێکھێناوە و ئەم لیژنەیە پێداچوونەوە بە پرۆژەکە دەکەن، به‌شێك له‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستانن، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه و راو و سه‌رنجی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وه‌رنه‌گیراوه، ئێمه هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی راو سه‌رنجی خۆمان بده‌ینه په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌م بۆ ئه‌و پڕۆژه یاسایانه".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد: یه‌كێك له‌و پرۆژا یاسایانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر عه‌لوه‌ی سه‌وزه و میوهیە، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موویان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك سیسته‌م كاربكه‌ن، تیبینیهكانی خۆمان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كرد له‌باره‌ی ئه‌و عه‌لوانه و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنیان.
PM:12:39:29/09/2019