هۆکارەکانی کەم خوێنی


کەم خوێنی ڕوودەدات کاتێک خڕۆکە سوورەکانی  خوێن ڕێژەیان کەم دەکات ، خڕۆکە سوورەکان بەرپرسی گواستنەوەی ئۆ کسجینن بۆ خانەکان و شانەکانی لەش، بۆیە کەمی خڕۆکە سورەکانی خوێن دەبنەهۆی ئەوەی ئۆکسجین بەباشی نەگات بە شانەکانی لەش ئەمەش کەمخوێنی درووست دەکات. 
کەمخوێنی دەپێورێت بە هۆی ئاستی هیمۆگلۆپینەوە،خڕۆکە سورەکانی خوێن لەگەڵ پڕۆتیندا ئۆکسجین دەگوازنەوە لە سیەکانەوە بۆشانەکانی لەش.
  بەپێی کلینیکی کلێڤیلاند نزیکەی  سێ بۆ چوارملێۆن خەڵکی لەئەمریکا تووشی کەمخوێنی بوون .  

هۆکارەکانی کەمخوێنی:

ـ ئاسن، و فلۆت، B12  ماددەی سەرەکین بۆ دوورووست بوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن  هەروەها کەمیان لە لەشدا دەبێتە هۆی کەمخوێنی.

لاوازی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەهۆی دەرنەدانی هۆڕمۆنی erythropoietin, کە لەلایەن گورچیلەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت.

هەندێکی کە لە هۆکارەکانی کەم خوێنی :

ـ  مناڵبوون

ـ نەشتەرگەری

ـ سوڕی مانگانە

ـ خوێنبەربوونی لەڕادەبەدەر

ـ تووشبوون بەڕووداوێک.

ـ نەخۆشیەکانی جگەر وەک بەباشی کارنەکردنی جگەر و سپڵ

ـ ناڕێکی جیناتەکانی بۆ ماوەزانی.

نیشانەکانی کەم خوێنی:

ـ زەرد هەڵگەڕان

ـ ئەوکەسانەی تووشی کەمخوێنی دەبن هەمیشە سەرمایانە.

ـ سەرگێژان بەتایبەتی کاتێک هەڵدەستیتە سەر پێ.

ـ ئەوانەی تووشی کەم خوێنی دەبن ئارەزووی خواردنی سەهۆڵ دەکەن، 

ـ هەمیشە هەست بەماندووی دەکەن.

ـ کێشەی قەبزیان هەیە.

ـ هەندێک تووشی هەوکردنی زمان دەبن هەروەها زمانیان ئازاریان دەبێت.

وە هە ف

سەرچاوە: health line
 


PM:10:38:30/09/2019