‌چەند هۆكارێك وادەكات خانمان زیاتر لە پیاوان پێویستیان بە خەوبێت




 هەرگیز لە خۆتت پرسیوە بۆچی خانمان زیاتر لە پیاوان پێویستیان بە نوستن هەیە ؟ بێگومان زاناكان لەڕێی توێژینەوە نوێكانەوە گەیشتونەتە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە 

پێگەی پۆلد سكای تایبەت بە بابەتی تەندروستی ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا زاناكان ئەوەیان  ئاشكرا كردووە  خانمان پێویستیان بە ٢٠ خولەك نوستنی زیاتر هەیە لە ماوەی شەو و ڕۆژێكدا زیاتر لە پیاوان ئەمەش بۆ پاراستنی تەندروستی پێویستی پێیەتی.  

جگە لەوەش كاتژمێرەكانی نوستن بەگوێرەی تەمەنی خانمان دەگۆڕێت بەجۆرێك ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان ٢٦ بۆ ٦٤ ساڵیدایە پێویستیان بە ٧ بۆ ٩ كاتژمێر نوستن هەیە و ئەو خانمانەش كە هەرزەكارن و تەمەنیان لە ٢٦ساڵ كەمترە ئەوە جەستەیان پێویستی بە ٩ بۆ ١٠ كاتژمێر نوستن هەیە، ئەمەش وەڵامی ئەو پرسیارەیە كە بۆچی خانمان پێویستیان بە كاتژمێری نوستنی زیاتر هەیە لەچاو پیاوان: 

هۆكاری یەكەم 
خانمان لە ماوەی ڕۆژدا ووزەی زیاتر سەرف دەكەن بەهۆی ئەو كارانەی ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەش پێویستە ماوەیەك زیاتر بخەون لەچاو پیاوان. 

هۆكاری دووەم
خانمان لە شەواندا زیاتر ئارەق دەكەنەوە لەچاو پیاوان و بەتایبەت لەو ماوەیەدا كە دەچنە تەمەنێكەوە سوڕی مانگانەیان نامێنێت و پێویستیان بە خەوتن زیاتر دەبێت. 

هۆكاری سێیەم 
تەنانەت ئەو كاتەی خانمان لە تەمەنی هەرزەكاریدان ڕوبەڕوی چەندین گۆڕانكاری دەبنەوە لە هۆرمۆنات و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر كاتژمێرەكانی نوستن. 

هۆكاری چوارەم
زۆرینەی خانمان لە ئێستادا كێشەی نوستنیان هەیە ە زۆرینەی ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخە دەرونیەی كە تیایدان زۆری كاركردنی ڕۆژانە هۆكارە بۆ كەمخەوی لە شەواندا. 

هۆكاری پێنجەم
ئەو خانمانەی كێشەی خەمۆكیان هەیە بەردەوام بەدەست كێشەی خەوتنەوە دەناڵێنن جگە لەوەش هەندێك نەخۆشی وەك دروستبوونی كیس لەسەر هێلكەدان هۆكارە بۆ كەمخەوی. 
 
هۆكاری شەشەم 
 خانمان لە ماوەی دوگیانیدا و ئەكاتەی عاشق دەین گۆڕانكاری لە هۆرمۆنەكانی جەستەیاندا ڕودەدات و كاریگەری دەبێت لەسەر كاتی نوست. 
 


AM:12:21:01/10/2019