گۆڕانکاری بەسەر دراوە بیانییەکان دێت


بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١/١٠/٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەکان ڕاگەیەنرا کە دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێکی نوێیان تۆمارکرد، کە دۆلاری ئەمریکی و لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە دەبینێت.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند: 

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٣٥٠ دینار، دوێنێ ٢٩ی ئەیلولی  نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٥٠ دینار بوو. 
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە١٣١ هەزارو ٤٥٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٦ هەزار ٢٥٠ دینار.  

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزار٢٠٠ دینار. دوێنی ٢٩ ئەیلول نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.  
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٤٥٠ دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٥٥٠ دینار بوو.   






AM:11:04:01/10/2019