وەزیری داد سكاڵایەكی یاسایی لە دژی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆماركرد

 
بە ئامانجی رەتكردنەوەی یاسای ژمارە "١٤" ی ساڵی ٢٠١٩یاسای ھەمواری یەكەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگە و قەزایانەی لەناو ھەرێمێكدا رێكنەخراوون، كە ژمارە "١٢" ی ساڵی ٢٠١٨ یە و فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان سكاڵانامەیەكی یاسایی ئاڕاستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردوە و تیایدا سكاڵای یاسایی لە دژی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر وەزیفەكەی تۆماركردووە. 
 
وەزیری داد سكاڵاكەی لە رۆژی ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە رێگەی وەكیلی حقووقی خۆیەوە رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغداد كردووە، كە تاییدا ئاماژەی بەوە كردووە ئەو ھەمواركردنە بەتاڵە، چونكە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق قانوونی ژمارە"١٤" ی ساڵی ٢٠١٩ ی داناوە كە ماددەكانی ئەو یاسایە دژبەیەكە لەگەڵ حوكمەكانی دەستوور و بنەماكانی ھەڵبژاردنی گشتی و بنەما دیموكراتییەكان و ئەو مافە بنچینەییانەی كە لە دەستوردا ھاتوون، ئەمەش وادەكات یاسای ھەمواركردنەوەكە ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠١٩ بەتاڵ ببێت و ئیلغاكردنەوەی ببێتە كارێكی پێویست بە پێی حوكمەكانی مادەی ١٢ی دەستوور.




ئه‌م بابه‌ته ‌486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:33:01/10/2019