ئێران.. بەرپرسێکی باڵا سزای لەسێدارەدانی بۆدەرچوو

دادگای ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ وەزیری بەرگری پێشووی وڵاتەکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمەریکا سەپاند. 

غولام حوسەین ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، بە کەناڵی فەرمی حکوومەتی ئێرانی ڕاگەیاند" وەزیر سیخوڕی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردووە و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە". 

وتەبێژێژەکەی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد" سێ بەرپرسی دیکە بە هەمان تۆمەت بۆ ماوەی ١٠ ساڵ زیندانیی دەکرێن، بەڵام یەکێکیان سیخوڕی بۆ بەریتانیا کردووە". 

ئێران وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژئاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دا،  ناوە فەرمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و پایتەختەکەی تارانە. 
 
کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو کەسانەی "خیانەت" لە وڵاتەکەی دەکەن، بە لە سێدارەدان سزایان دەدات.
 


PM:01:28:01/10/2019