سوودەکانی گێلاس بۆ تەندروستی



گێلاس یەکێکە لەمیوە گرنگەکان چەندین سوودی سەر سوڕهێنەری بۆ تەندروستی هەیە، ئەو سوودانەش بریتین لە: 

خواردنی گێلاس هاوسەنگی فشاری خوێن رادەگرێت و رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەروەها گێلاس بۆ تەندروستی دڵ باشە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە گرنگە بەردەوام گێلاس بخۆن. 

گێلاس لەش لە چەوری دەپارێزێت و چەوری زیادەی لەش لەناو دەبات، هەروەها گێلاس دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و رێژەیەکی باش پۆتاسیۆم بە لەش دەبەخشێت. 

خواردنی گێلاس میزەڵدان پاک دەکاتەوە و لەنەخۆشی دەیپارێزێت بەردی لەش لەناو دەبات، هەروەها گێلاس ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە و چارەسەری سەر ئێشە دەکات.
 


PM:01:54:01/10/2019