عێراق کارەکانی کونسوڵخانەکەی لە مەشهەد ڕاگرت

وەزیری دەرەوەی عێراق بڕیاریدا كارەكانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكە لە شاری مەشهەدی ئێران هەڵپەسێرێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردەوە، لەسەر بڕیاری محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە كارەكانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكە لە شاری مەشهەدی ئێران هەڵپەسێردراون.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای ئەوە دێت كە كۆنسوڵخانەی عێراق لە مەشهەد رایگەیاندبوو، دوو كارمەندیان كە پارێزبەندیان هەبووە، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون و بۆ ماوەی دوو رۆژ راگیراون و لە لەكاتی دەستگیركردنیشیان رووبەڕووی ئەشكەنجە بوونەتەوە.


PM:07:16:01/10/2019