لە بەغدا ٢٠٠ کەس بریندارە کەسێک کورژا
سەرکردە عێراقییەکان داوای لێکۆڵینەوە دەکەن

ئەمڕۆ بەهۆی خۆپیشاندانی خەڵکەوە لە پێناو چاککردنی خزمەتگوزاری، دۆخی بەغداو شارەکانی باشووری عێراق تێکچووەو قوربانی هەیە، سەدر داوای لێپێچینەوە دەکات، حەکیم جەخت لەسەر کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمان دەکات.

 

ئەمڕۆ ١ ی تشرینی یەکەم لە بەغداو شارەکانی باشووری عێراق خۆپیشاندانی گەورە گەورە بەڕێوەچوو، خەڵک داوای باشکردنی خزمەتگوزاریەکان دەکات، خۆپیشاندەران لە هەوڵدا بوون بگەنە ناوچەی سەوز، هێزە ئەمنییەکان بەرپەرچیان دانەوە، لەئەنجامدا کەسێک کوژراو زیاتر لە ٢٠٠ بریندار هەیە کە نزیکی ٤٠ یان لە هێزە ئەمنییەکان.

 

لەیەکەم کاردانەوەدا سەدر کە زۆرترین کورسی پەرلەمانی هەیە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایدەگەیەنێت و داوا دەکات هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و ئەوانە سزابدرێن کە دەستدرێژیان کردۆتە سەر هاوڵاتیان، عەمار حەکیمیش کە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانییە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەکات.

 

چاودێرانی دۆخی عێراق پێیانوایە زەحمەتە ئەو بارە نا ئاساییەی ئەمڕۆی رووی لەبەغداو ژمارەیەک شاری کرد، هەروا زوو دابمرکێتەوە، ئەگەر تێکچوونی خراپتری دۆخی عێراق دەکرێت.  

 


PM:09:05:01/10/2019