هەڵوێستی ئەمەریکا لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشووری تری عێراق، داوای کەمکردنەوەی بارگرژی لە هەموو لایەنەکان دەکات.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات" چاودێری خۆپیشاندانەکان دەکەن، ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بۆ قوربانی دەکەن لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانەوە، مایەی نیگەرانییەکی زۆرە".

 

ئەمڕۆ لە بەغداو چەندان شاری باشووری عێراق، لاوان خۆپیشاندانێکیان لە پێناو چاککردنی خزمەتگوزارییەکاندا سازکرد، لە ئەنجامدا خۆپیشاندانەکە بەسەرکووتکردن کۆتایی هات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کە لەئەنجامی ئەو بارگرژیەدا ٢ کەس کوژران و ٢٥٠ بریندار بوون کە لەناویاندا ٤٠ یان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن.

 


AM:12:10:02/10/2019