لێره‌دا به سوده ته‌ندروستیه‌كانی بامیه ئاشنا ده‌بن كه له چه‌ندین بواری پزیشكی گرنگدا به‌كار ده‌هێنرێت.
كه‌می كالۆری له بامیه‌دا كه له بامیه‌ی كوڵاو به‌رێژه‌ی ٢٥ كالۆری تێدایه و له بامیه‌ی خاو‌دا به‌رێژه‌ی ٣٣ كالۆری هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه.
به‌سوده بۆ پرۆسه‌ی هه‌رسكردن و چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات، ریشاڵه‌كانی یارمه‌تی هه‌ڵمژینی ئاو ده‌دات كه رێگه له قه‌بزی و غازه‌كان و ئاوسانی سك ده‌گرن، هه‌روه‌ها یارمه‌تی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌دات.
كۆلیسترۆڵی خراپی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه و ریشاڵه‌كانی كۆلیسترۆڵی زیاده و ژه‌هری زیانبه‌خش و زه‌رداوی زیاده‌ی له‌ش ده‌رده‌داته ده‌ره‌وه.
پارێزگاری له ته‌ندروستی كۆ ئه‌ندامی هه‌رس ده‌كات و ده‌بێته هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی بەكتریا سود به‌خشه‌كان له ریخۆڵه‌دا كه سیستمی به‌رگری به‌هێز ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر میكرۆبهكاندا.
بامیه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه.
سەرچاوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی کە پێویستە بۆ خانەکانی پێست و ڤیتامین سی کە بۆ بەهێزبوونی کۆلاجین و سیستەمی بەرگری لەش بەدسوودن و ڤیتامینن.