حکومەتی عێراق پارەکانی لە بانکدا دەکێشێتەوە
به‌هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا حكومه‌تی عیراق ده‌ستی‌كرد به گواستنه‌وه‌ی پاره‌كانی له بانكی ناوه‌ندی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت.
چەندین وێنە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونەتەوە تیایدا دەریدەخەن ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عیراق ده‌ستی كردووە به گواستنه‌وه‌ی پاره‌كانی له بانكی ناوه‌ندی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت.
گواستنەوەی پارەکانی حکومەت لەو بانکە دوای ئەوەدێت ئه‌مڕۆ جارێكی تر خۆپیشاندان له ناوچه جیاجیاكانی به‌غدای پایته‌خت ده‌ستی پێكرده‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌كردن هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران دەکەن.
PM:01:48:02/10/2019