وەزارەتی پەروەردە داوا لەبەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەکات سەبارەت بە بەرزکردنەوەی مووچەی ئەو مامۆستایانەی کە شایستەی بەرزکردنەوەی مووچەن.
لەو نوسراوەدا کە کۆپیەکی دەست " سپی " کەوتووەو واژووی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتەکەی لەسەرە، تیایدا هاتووە" تکایە زانیاری ورد لەسەر فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر میلاکاتان کە بۆ ساڵەکانی (٢٠١٦-٢٠١٧-٢٠١٨-٢٠١٩) شایستەی بەرزکردنەوەی مووچەن بە لیستێک بۆمان ڕەوانە بکەن بەپێی پلەکانیان و دیاریکردنی جیاوازی مووچەیان بە هۆی پلە بەرزکردنەوەیان، لەگەڵ دەستنیشانکردنی پلەی پێویستی دامەزراندن بە فۆڕمێکی جیا لە بەراوری(٧-١٠-٢٠١٩) زانیارییەکان بگات بەدەستمان".
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەرزکردنەوەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابوریەوە راگیراوە.