لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم ئینتەرنێت ڕاگیرا

به‌هۆی‌ خۆپیشاندانه‌كان و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی خزمه‌تگوزاری‌ ئینته‌رنێت له‌ پارێزگاكانی‌ عیراق راگیرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 خزمه‌تگوزاری‌ ئینته‌رنێت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عیراق راگیرا و دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ش تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرام و واتساپ له‌ عیراق جگه‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌كاركه‌وتن.

راگرتنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ئینته‌رنێت دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ به‌غدا و شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عیراق هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان كرد و داوای‌ دابینكردنی‌ هه‌لی‌ كار و خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان كرد و توندوتیژی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

تا ئێستاش وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عیراق هیچ لێدوانێكی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌داوه‌ كه‌ به‌ بۆچوونی خۆپیشانده‌ران هه‌نگاوێكه‌ بۆ رێگرییكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، بەڵام دوێنێ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزیەكانی بەغدا كۆبووە و بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بووە و وەزارەتی گواستنەوەش بڕیارەكەی ئەمڕۆ جێبەجێکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە ناوچەی سەوزی بەغدا و شارەکانی دیکە چەندین خۆپیشاندەر کوژرا و بریندار بوون و قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغدا راگەیەندراوە.

AM:10:46:03/10/2019