دوا ئاماری کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانی شارەکانی عێراق ڕاگەیەندرا
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دوایین ژمارەی کوژراو و بریندار و دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئاشکرا دەکات و ڕاێگەیاندووە "650 کەس بریندار بوون".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تا ئەمڕۆ 12 خۆپیشاندەر کوژراون و 650ـی دیکەش بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، 122 خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و دوای ماوەیەک، زۆربەیان ئازادکراون.
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان حەوت خۆپیشاندەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە ناسرییە کوژراون و چوار کەسیش لە عمارە کوژراون، کەسێکیش لە بەغدا کوژراوە.
سێ ڕۆژ لەمەوبەر خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستی پێکرد و بەان ئەمڕۆش قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغدا راگەیەندراوە.
PM:12:22:03/10/2019