بومەلەرزەیەکی بەهێز لە دەریای سپی ناوەڕاست ڕوویدا

بومەلەرزەیەكی لە دەریای سپی ناوەڕاست لەنزیك سنورەكانی توركیا رویدا و بەپێی زانیارییەكان گوڕەكەی 5 پلەی رێختەر بووە.

دەزگای كارەسات و فریاكەوتنی توركیا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە كاتژمێر 7 و 44 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بومەلەرزەیەك لە دەریای سپی ناوەڕاست نزیك كەنارەكانی باكوری خۆرهەڵاتی دورگەی "رودوس" رویداوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، بومەلەرزەكە گوڕەكەی 5 پلە بووە بەپێوەری رێختەر و قوڵاییەكەی 6 كیلۆمەتر بوە و 58 كیلۆمەتر لە قەزای "فەتحیە"ی سەربە ویلایەتی موغلای توركیا دور بووە.

لەماوەی رابرودودا چەند بومەلەرزەیەك شاری ئیستانبوڵی توركیا و ناوچەكانی دەرووبەری هەژاند و شارەزایانی جیۆلۆجی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدەن لە رودانی بومەلەرزەیەكی وێرانكەر لەهەمان شاردا.


PM:12:55:03/10/2019