"سپی" دوا ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە

خۆپیشاندانەكانی عێراق كە تا درەنگانی شەوی ڕابردوو بەردەوامی هەبوو قوربانیەكانی ڕوو لە زیادبوونە و تا ئێستا 19 كوژرا و لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان هەیە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند بەگوێرەی دوا ئامارەكان لە خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی عێراق 19 كەس كوژراون كە 11یان لە ناسریەیە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەر لە خۆپیشاندانەكان 1041 كەس برینداربوون كە 440یان لە بەغدای پایتەخت بووە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەمڕۆ بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆ خۆپیشاندان ئەنجام نەدراوە، بەڵام كۆبوونەوەی بچوك بچوكی گەنجان و هاوڵاتیان دەبینرێت.
سێ ڕۆژ لەمەوبەر خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستی پێکرد و بەیانی ئەمڕۆش قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغدا راگەیەندراوە.
 


PM:03:12:03/10/2019