خەڵاتی شكۆمەندی بەخشرایە فاروقی مەلا موستەفا

فاروق مستەفا ڕەسوڵ خەڵاتی شكۆمەندی چوارهەمین خولی ڤیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی نێودەوڵەتی سلێمانی پێ بەخشرا كە یەكێكە لە گەورەترین ڤیستیڤاڵە سینەماییەكانی عێراق.

ئەم ڕێزلێنانەی ڤیستیڤاڵەكە لە پاداشتی ئەو ڕۆڵە كاریگەرەیە كە ناوبراو دەیگێڕێت لە سپۆنسەركردنی چەندین پرۆژە وكاروچالاكی هونەری و هەوڵە زۆر وبەردەوامەكانی بۆ پشتگیریكردنی بوارە جیاوازەكانی هونەر لە پێناو بەرەوپێشبردنی واقیعی ڕۆشنبیریی و هونەریی لە وڵاتدا.

هەروەها لە ڕێوڕەسمی دەستپێكی ڤیستیڤاڵەكەدا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ وتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا تیشكی خستەر سەر ڕۆڵی گرنگ وكاریگەری سینەما لە پێشكەوتنی گەلاندا.
 


PM:03:40:03/10/2019