باڵیۆزخانەی ئەمەریكا داوا لە کارمەندەکانی دەکات بەپەلە عێراق جێبهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەعێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و داوای لەبەشێك لەكارمەندەكانی كرد عێراق بەجێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا راشیگەیاندوە، خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامە و ئاڵۆزی لێكەوتوەتەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەریش بوونەتەقوربانی و حكومەتی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغدا راگەیاندوە و هێڵی ئینتەرنێت راگیراوە، بۆیە داوا لە بەشێك لە كارمەندەكانمان دەكەین ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق راشیگەیاندوە، ئەم هۆشدارییە كارمەندەكانیان لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.


PM:04:22:03/10/2019