کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك له ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت: پێویستیمان به ئه‌زموون‌و روانینی مام جه‌لاله
ده‌قی په‌یامه‌كه:
ئه‌مڕۆ (3ی ئۆكتۆبه‌ر) دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دوای زیاتر له نیو سه‌ده خه‌باتی بێووچان له پێناوی به‌ده‌سهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموكراسیه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان سه‌رۆك‌و ڕابه‌رمان مام جه‌لال بۆ یه‌كجاره‌كی ماڵئاوایی لێكردین.
مام جه‌لال، بۆ درێژه‌دان به‌خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان، بۆ دیموكراسی‌و ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا، سیمبولێكی گه‌وره‌یه، خه‌بات‌و تێكۆشانی، ئه‌زموونه به‌نرخه‌و پڕ له په‌نده‌كانی، بۆ هه‌میشه به زیندوویی له هزو ویژدان‌و مێژووی گه‌له‌كه‌مان‌و مرۆڤایه‌تیدا به زیندوویی‌و گه‌شاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه چاره‌نوسازه‌كانی ئێستا‌و داهاتوومان له سه‌ر ئاستی هه‌رێم‌و عێراق‌و ناوچه‌كه، بۆ ئه‌ركه حزبی‌و رێكخراوه‌ییه‌كان، بۆ پێكه‌وه‌یی‌و ته‌بایی، پێویستیمان به ئه‌زموون‌و روانینی مام جه‌لاله.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا، سڵاوی ئه‌مه‌ك‌و وه‌فا بۆ رۆحی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌نێرین، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی ئاوات‌و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك
3/10/2019