سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
هەولێر رێگا نادات گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیری خۆپیشاندەرانی بەغدا سازبکرێت
ئەمڕۆ چالاکوانانی عەرەبی نیشتەجێی هەولێر داوایان کرد گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا لەو شارە سازبکەن، بەڵام بەبیانووی ئەمنی رێگا لە خۆپیشاندانەکە گیرا.
.جۆزیف سڵێوا، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، هاوکات یەکێک لە سەرپەرشتیارانی ئەو گردبوونەوەیەی کە بڕیار بوو لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایەگایدن ”بۆ پشتگیرکردن لە خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق بڕیار بوو ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، کاتژمێر چواری ئێوارە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەین ، بەڵام بەرپرسانی شاری هەولێر مۆڵەتیان نەداینێ”.
هەروەها لە درێژەی لێدوانەکەیدا کە بە ناس کوردی راگەیاندووە" بڕیار بوو گردبوونەوەکە لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی و خوێندکارانی زانکۆ و هەڵسوڕاوانی حزبی شیوعی ئەنجام بدرێت".
سڵێوا، روونیکردەوە، ئەوان بەدڵێکی فراوانەوە گوێڕایەڵی ڕوونکردنەوەی بەرپرسانی شارەکە بوون لە ئەنجامنەدانی گردبوونەکە، چونکە ئەوان پێیان وتوون ترسی ئەوەیان هەیە کە چەند لایەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ئەو گردبوونەوەیە بۆ خۆیان بقۆزنەوە و بەلاڕێدا بیبەن و ئاسایشی شارەکە و هەرێمی کوردستانیش دووچاری مەترسی بکەنەوە.
نەبەز عەبدولحەمید، جێگری پارێزگاری هەولێررایگەیاندووە :”هەموو خۆپیشاندانێک و گردبوونەوەیەک پێشوەخت پێویستی بە مۆڵەت وەرگرتن هەیە لە پارێزگاوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بتوانن ئامادەکاری بۆ بکەن و ئەمنیەتی ئەو جۆرە چالاکییانە بپارێزن”.
PM:09:24:03/10/2019
هەولێر
خۆپیشاندان
بەغدا
لەیلا زانا داوای یەكڕیزی و تەبایی گەلی كورد دەكات
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس دراوسێکانی "ئیستفزازی" دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media