یونایتد بە خاڵێکەوە لە هۆڵندا گەڕایەوە

یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بە خاڵێکەوە لە وڵاتی هۆڵندا گەڕایەوەو بە بێ گۆڵ لەگەڵ یانەی ئەلکمار یەکسانبوو.

لە خولی ئەوروپا لیگ و لە گەری دووەمدا، مانچستەریونایتد بووە میوانی ئەلکماری هۆڵندی و دوای ٩٠ خولەک یاریکردن هەردو یانە نەیانتوانی گۆڵ بکەن.

مانچستەریونایتد لە ٢٥ یاری رابردووی لەم خولە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو بوو، بەڵام بۆ یاری ئەمشەو بۆ یەکەمجارە نەیتوانی دوای ئەو رێژە یارییە گۆڵ بکات.
یونایتد ٤ خاڵی هەیەو لە پلەی یەکەمی گروپەکەی دێت.




PM:10:39:03/10/2019