بۆ تێگەشتن لە هۆكاری خۆپیشاندانەكانی عێراق:
- عێراق 12 _13 یەمین وڵاتی گەندەڵی دنیایە و شەشەمی عەرەبییە ـ شەفافیەتی نێودەوڵەتی.
- لەكەوتنی سەدامەوە تا ئێستا قەبارەی پارەی بەفیڕۆدراو لە گەندەڵی 450 ملیار دۆلارە ـ AFP
- رێژەی بێكاریی لەناو گەنجانی عێراق 22.6% ـە _ دەزگای ناوەندیی ئامار
- ڕێژەی بێكاریی گەنجان زیاترە لە 40% ی دانیشتوانی عێراق (37 ملیۆن) ئەمەش دەكاتە 14.8 ملیۆن بێكار، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
- 80% ژنانی عێراق بێكارن ـ ڕێكخراوی النماو.
- نەوت 90% بودجەی عێراق پێكدەهێنێت و 99% هەناردە، بەڵام 1% كارمەندی ئەم كەرتە ناوخۆیین و كۆمپانیا بیانییەكان كۆنترۆڵیان كردووە ـ ئیندیپێندێت.
- بڕی قەرزی كەڵەكەبووی سەر عێراق 125 ملیار دۆلارە لەكاتێكدا بەر لە شەش ساڵ 73.1 ملیار بووە. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی + لیژنەی دارایی پەڕلەمان.
- هەڵكشانی قەرزەكانی عێراق بەمشێوەیە: 2014: 75.2 ملیار دولار/ 2015: 98 ملیار دولار/ 2016: 114.6 ملیار دولار/ 2017 : 122.9 ملیار دولار/ 2018: 125 _ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
- ڕێژەی گەشەی ئابووری عێراق ئێستا 6.2% یە، بەڵام تا 2023 باوەڕ وەهایە دابەزێت بۆ ئاستی 2.6% _ بانكی نێودەوڵەتی.
-لە 2013 تا ئێستا هیچ پاكتاوێكی كۆتایی بودجە ئامادە نەكراوەو سەرجەمیان كراوە بوون و بەفەرمی دیار نییە چی خەرجكراوە.
- 50% مناڵانی باشور هەژارن و رێژەی هەژاری گشتی لە شارەكانی بندەستی داعش 41.2 % و لەباشور 30% و لە ناوەڕاست 23% و لە كوردستان و12.5% یە ـ بانكی نێودەوڵەتی.
- عێراق پێویستی بە 23 هەزار مێگا كارەبا هەیە لە كاتژمێرێكدا، بەڵام بڕی بەرهەمهێنراوی ئێستا 18 مێگایە _ وەزارەتی كارەبا.
-هەموو كەسێك لەدانیشتوانی عێراق تێكڕا ساڵانە 4 جار بەرتیل دەدەن بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان _ نەتەوە یەكگرتووەكان.
- هەموو ئەم ئامارانە لە كاتێكدایە:
- قەبارەی یەدەگی نەوتی عێراق 112 ملیار بەرمیلە، یەدەگی خەمڵێنراو 360 ملیار بەرمیلە، یەدەگی عێراق 10% كۆی یەدەگی جیهان پێكدەهێنێت و لەپاش سعودیە عێراق دووەم هەناردەكەری نەوتە بە رۆژانەی 4.6 ملیۆن بەرمیل.
-خۆپیشاندانەكان:
- دوا ئاماری فەرمی خۆپشاندانەكانی عێراق تا 2 نیوەڕۆی 3_10: كوژراوەكان: 19 كەس، بریندارەكان: 1041 كەس، گیراوەكان: 216 _ كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ.
-بەشی هەرە زۆری بەشدارانی بریندارەكان تەمەنیان لە 15_25 ساڵاندایە _ سەرچاوە پزیشكییەكان.
- هیچ لایەن و رێكخراوێكی سیاسی و مەدەنی بەفەرمی بەرپرسیارێتی ڕانەگەیاندووە لە خۆپیشاندانەكان.
- ئامارە نافەرمەییەكان ژمارەیەكی زۆر زیاتری قوربانییەكان دەخەنەڕوو.
کەڵک وەرگیراوە لە:
independent, AFP, AA
رۆژنامەنووس: یاسین تەها ئامادەی کردووە