نۆ زانیاری تەندروستی بۆ پاراستنی پێست پێویستە هەمووکەسێک بیزانێت



پێست یەکێکە لە هەستیارترین و گرنگ ترین ئەندامەکانی جەستە و بەیەکەم بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان و پاراستنمان لە توشبوون پێیان دەمانپارێزێت و گرنگیەکی زۆریان بۆ جەستە دەبێت. 

چەند تێبینیەک تاڕادەیەکی زۆر پێستمان لە توشبوون بە نەخۆشیەکان دەپارێزێت و گرنگیەکی زۆری بۆماندەبێت:

خاوێنکردنەوەی مۆبایلەکان 

پاکردنەوەی مۆبایلەکان بە شێوەیەکی بەردەوام لە بەکتریا و وردیلە پیسەکانی سەرشاشەکان لە نەخۆشەیەکانی پێست دەمانپارێزێت و دەبێت ڕۆژانە بە مادەی خاوێنکەرەوەی تایبەت ئەوکارەبکەین.  

خاوێنکردنەوەی ئەو شتانەی بەر ڕوخسار دەکەوێت

 خانمان دەبێت بەشێوەیەکی بەردەوام کەرەستەکانی میکیاج کردن پاکبکەنەوە لەبەر ئەوەی شوێنێکی گەنجاوە بۆ گەشەسەندنی بەکتریاکان توشی چەند نەخۆشیەکمان دەکات. 

چاودێری خۆراکمان دەکەین

شەکر و چەوری یەکێکن لە مەترسیدارترین پێکهاتەکان بۆ پێست و زیانێکی زۆری پێدەگەیەنێت، دەبێت خۆراکەکانمان ڤیتامین و مادە سودبەخشەکانی تێدابێت.

بەکارهێنانی پێکهاتەکانی پاککردنەوەی ڕوخسار و گرنگیپێدان پێی زیان بە پێست دەگەیەنێت و مەترسیمان بۆ دروست دەکات.

پاش مەلەکردن خۆمان دەشۆین 

مەلەوانگەکان بەهۆی بونی مادەی کۆلۆراید دەبێت پێش مەلەکردن لە مەلەوانگەکان ڕوخسارمان کرێم چەور بکەین و پاش مەلەکردنیش بەهەمانشێوە و دەبێت خۆمانبشۆین.

پاش وەرزش کردن خۆماندەشۆین 

وەرزشکردن لە هۆڵەکانی لەش جوانی هەندێک جار دەبێتە هۆی ئەوەی توشی ژمارەیەک نەخۆشی پێست ببین و دەبێت بەردەوام پاش یاریکردن خۆمان بشۆین. 

گرنگی بەو نیشانانە دەدەین لەسەر ڕوخسار دەردەکەوێت

زۆربەی ئەو نیشانانەی لەسەر ڕوخسار دەردەکەوێت هۆکارێکی هەیە و دەبێت گرنگی بە بچوکترینیان بدەین و پشت گوێی نەخەین.

خۆمان لە گەرماوی زۆر گەرم دەپارێزین

خۆشتن لە  گەرماوی زۆر گەرم و ئاوی گەرمدا زیان بە خانەکانی پیست دەگەیەنن و زۆربەی چەوریە سود بەخشەکان لەناو دەبات و مەتریسمان بۆ دروست دەکات بۆیە باشتر وایە پلەی گەرمی مامناوەند بێت.

ئاوی پێویست دەخۆینەوە 

خواردنەوەی ئاو پێستمان لە وشکبونەوە و ژمارەیەک نەخۆشی دەمانپارێزێت، دەبێت بەردەوام لە خواردنەوەی ئاو بەردەوام بین و پشگوێی نەخەین. 
 


AM:10:30:04/10/2019