خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی عێراق دەستیپێکردەوە

خۆپیشاندانەكانی ئەمرۆ لە شاری بەغدا و چەند شارێکی تری عێراق دەستیپێکردەوە و بەهۆی تەقەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژراون و برینداربوون.

چەند میدیایەکی عێراق کەمێک لەمەوبەر بڵاویانکردەوە لەناوچەی سەوزی بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە و هێزە ئەمنییەكانیش بەتەقەكردن دەیانەوێت خۆپیشاندانەكان كۆتایی پێ بهێنن.

هەروەها لە پارێزگای زیقار و ناسریە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و بەهێز هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشادەران دەدرێت.

لەبارەی خۆپیشاندانەكەی ئەمرۆوە رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراق بڵاویكردوەتەوە، لەسەدا 40ی خۆپیشاندەران بەتەقە برینداربوونە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە، بەشێك لە بریندارەكان لە نێو نەخۆشخانەكان دەستبەسەركراون بەبێ ئەوەی چارەسەر بكرێن.


PM:05:41:04/10/2019