باشترین یاریزانی هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەکان دیاری کرا

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین یاریزانی هەفتەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای دیاری کردو گنابری یاریزانی بایرن میونخی بە باشترین دیاری کردووە.

هەریەکە لە گنابری و سوارێز و حەکیمی و ئیمانوێل دینیس رکابەری خەڵاتی باشترینیان دەکرد، بەڵام گنابری زۆرترین دەنگی بەدەستهێناو پێش هەموویان کەوتووە.

گنابری لە یاری نێوان بایرن میونخ و تۆتنهام توانی ٤ گۆڵ بکات وسوپەر هاتریک تۆماربکات و یانەکەی ٧-٢ گەورەترین بردنەوەی هەفتەی بەدەستهێنا.

خەڵاتی جوانترین گۆڵیش بە لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە درا، کە گۆڵەکەی لە یانەی ئینتەرمیلان لە خولەکی ٥٨ کرد.


PM:06:15:04/10/2019