سری سوورەیا دوای ئازادبوونی لە زیندان وێنەیەک لەگەڵ کچەکەی دەگرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سری سوورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە گرتووخانەی کاندرا-پارێزگای کۆجائەلی دەرچوو، لەلایەن جەرەن ئۆندەری کچەکەی و ژمارەیەک لە هاوڕێی و بەرپرسانەوە پێشوازیی لێکرا.
ئارزوو ئەیلەم کایائۆغڵو، پارێزەری ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند" دادگای ٢٦ سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ پابەندی دادگای دەستوویی تورکیا بوو و لە چوارچێوەی بیروڕای ئازاددا بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئۆندەر دەرکرد".
سری سوڕەییا ئۆندەر رۆژی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ خرایە زیندانەوە و دواتر بڕیاری سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ دەرکرا.
PM:07:25:04/10/2019