سەدر دوای دەستکێشانەوەی حکومەت و ‌هەڵبژاردنی پێش وەخت دەکات

سەدر و فراکسیۆنەکەی " سائیرون " داوای دەستلەکاركێشانەوەی ئەم کابینەیەو هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن.

 

لە پۆستێکدا کە موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، ناردوویەتی بۆ فراکسیۆنەکەی نووسیوویەتی " ناتوانین بێدەنگ بین لە سووک سەیرکردنی خوێنی عێراقیەکان".

 

هەروەها نووسیوویەتی " پێویستە کابینەی ئێستا دەستبەجێ دەستلەکاربکێشێتەوەو، هەڵبژاردنی دەستبەجێ بکرێت".

 

هەروەها فراکسیۆنەکەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کەمێک پێش ئێستا هەمان داوایان بەرای گشتی راگەیاند.

 

سائیرونی موقتەدا سەدرو نەسری عەبادی و فراکسیۆنە کوردیەکان و ژمارەیەک فراکسیۆنی تری پەرلەمانی عێراق، ساڵێک لەمەوبەر دەنگیان بە کابینەیەکی عەبدولمەدی داو متمانەی لە پەرلەمان وەرگرت.

 



PM:10:22:04/10/2019