پارێزگاری هەولێر سەردانى کەسوکار و خانەوادەى خێزانە کوژراوەکەى هەولێری کرد
ئەمشەو هەینی ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ پارێزگاری هەولێر سەردانی کەس و کاری خێزانە پێنج کەسێکەی کرد لە سنوری هەولێر کە لە پیرڕەش کوژرابوون و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بكوژی خێزانه پێنج كهسییهكهی ههولێر توندترین سزای یاسایی بەسەر تاوانباردا دەسەپێنرێت".
فرسەت سۆفی، پارێژگاری هەولێر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتیشی" بەناوی خۆم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دڵنیایان دەکەین کە تاوانبار دەگاتە سزای یاسایی خۆی و توندترین سزای یاسایی بەسەردا دەسەپێندرێت، هەروەها لێکۆڵینەوە لەروداوەکە بەردەوامە و ئەوەی گرنگە ئەوەیە تاوانبار دەستگیرکراوەو دانیناوە بەتاوانەکەیدا".
هاوکات فرسەت سۆفی، ڕاشیدەگەیەنێت: ئەوکارەى بەرامبەر ئەو قوربانیانە کراوە، بەرامبەر بەئێمە کراوە، ئەوان میوان نین و خاوەن ماڵن، لەبەرئەوە دڵنیایان دەکەینەوە کە لەگەڵ برایانمان لەهێزە ئەمنییەکان لەسەر خەت دەبین و هەموو
رێکارەکان دەگیرنەبەر.
پاش ئەوەى دوێنێ پێنج شەممە ٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تەرمى خێزانێکى پێنج کەسى لە گوندێکى شارى هەولێر دۆزرایەوە، ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر راگەیەندراوێکى لەسەر روداوەکە بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنى تۆمەتبارى سەرەکى روداوەکەى راگەیاند.
PM:10:32:04/10/2019