عەبادیش چووە پاڵ سەدرو داوای دەستلەکارکێشانەوەی کابینەی حکومەت دەکات

حەیدەر عەبادی سەرۆکی فراکسیۆنی نەسر کە یەکێک بوو لە پشتگیریکەرانی کابینەکەی د. عادل عەبدولمەهدی، دەنگی خستە پاڵ دەنگی موقتەدا سەدرو فراکسیۆنەکەی ئەویش دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت کابینەکەی د. عادل عەبدولمەهدی دەکات.

 

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکی  فراکسیۆنی " نەسر " بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی داوا دەکات هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقدا بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

عەبادی داوا دەکات کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵپەسێردرێت، تەنها وەک حکومەتی کار بەڕێکەر بێت.

 

هەروەها سەرۆک وەزیرانی پێشوو داوا دەکات یاسایەکی هەڵبژاردن دادوەرانە لە پەرلەمانەوە دەربچێت، کە رێگا بگرێت لە پێشێلکاریەکانی هەڵبژرانی ٢٠١٨ بگرێت.

 

 



PM:10:48:04/10/2019