ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەرزدەبێتەوە بۆ ٧٣ کوژراو

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگەیاند" ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی دی باشووری عێراق بەرزبۆتەوە بۆ ٧٣ کوژراو".


کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسیش لە خەڵک و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون".


بەپێی ئاماری ئەو کۆمسیۆنە کە کۆمسیۆنێکی سەربەخۆیە، زۆربەی زۆری کوژراوەکان خەڵکە مەدەنییەکەن و ژمارەیەکی کەم چەکدارانی هێزە ئەمنیەکان لە نێو کوژراوەکاندایە.


لە رۆژی چوار شەممە ٢ی تشرینی یەکەمەوە بەغداو ژمارەیەک پارێزگای باشووری عێراق خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینیووە، ئاژانسە جیهانییەکان کە پەیامنێریان لە زۆربەی شوێنەکانی عێراق هەیە، ئاشکرای دەکەن کە ئەم خۆپیشاندانە گەورەترینە لە دوای رووخانی رژێمی سەدامەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە.
 


AM:11:04:05/10/2019