سوودەکانی خواردنی مەعدەنووس
مەعدەنوس گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک ھەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و خوێ کانزاییەکان کە زۆر پێویستن بۆ لەش، ھەروەھا دژە ئۆکسانی جۆراو جۆری تێدایە کە ڕۆڵیان ھەیە لە ڕاگرتنی تەندروستی لەشدا.
ئەم سەوزەیە بەھێزکەری گەدەیە و یارمەتی ھەرس دەدات و خوێن دەپاڵێوێت، ھەروەھا ئەم سەوزەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بەردی گورچیلەیان ھەیە زۆر بەسوودە، جگە لەوەش ئازاری جومگەکان ناھێڵێت.
مەعدەنوس بە ھۆی دژە ئۆکسانە جیاوازییەکانیەوە دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە و ڕێگری دەکات لە ھەوکردنی گورچیلە.
ئەو کەسانەی بۆنی دەمیان ھەیە بە خواردنی ئەم سەوزەیە لە ڕۆژدا بە تایبەت لە بەیانیان ڕزگاریان دەبێت لەو بۆنە، بەهۆی ڤیتامین سی و ئاسن تێیدا بۆ ئەو کەسانەی کەدووچاری نەخۆشی کەمخوێنی دەبن زۆر بەسوودە.
مەعدەنوس بۆ ئەو کەسانەی کە لاوازن و دەیانەوێت کێشیان زیاد بێت بەھۆی تایبەتمەندی زیادکردنی ئیشتیھاوە زۆر بەسوودە و ڕێگری لە بای سک دەکات، ھەروەھا شتنی دەموچاو بە مەعدەنوس دەبێتە ھۆی درەوشانەوەی ڕوخسار و لابردنی پەڵە.
PM:07:40:05/10/2019