شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوبووەوە.
یارجان، لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە کە یارجان لەڤیدیۆکەدا بەشێوەیەکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و ھاوکات یارجان وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دەیەوێت ببێت بەشاجوانی ئاسیا و لە عێراق و کوردستانەوە بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا دەکات.
شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە، هاوکات لە ئێستادا یارجان بەفەڕمی کاندید کراوە بۆ شاجوانی ئاسیا.