نێرده‌ی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق "یۆنامی" ڕایگەیاند" پێویستە لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكرێت كه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، په‌نایان بردوەته به‌ر توندوتیژی".
جانین هێننس- پلاسچێت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق (یونامی) راگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: نیگه‌رانین لە روداوه‌كان، راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له‌و پێنج رۆژه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك قوربانی و بریندار هه‌ن پێویسته ئه‌م توندوتیژییە کۆتایی بێت".
هاوکات دوێنێ شەممە ٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین رێگری لە مافی خۆپیشاندان نەکات و بەدەم داواکاری خۆپێشاندەران بە تایبەت رەخساندنی هەلی کارەوە بچێت".
لە رۆژی سێ شەممە ١ی تشرینی یەکەمەوە بەغداو ژمارەیەک پارێزگای باشووری عێراق خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینیووە، ئاژانسە جیهانییەکان کە پەیامنێریان لە زۆربەی شوێنەکانی عێراق هەیە، ئاشکرای دەکەن کە ئەم خۆپیشاندانە گەورەترینە لە دوای رووخانی رژێمی سەدامەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە.