به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى لەواڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" به‌پێی گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شازه‌كار ئه‌نجام دراوه، به بڕی زیاتر له ١٦٥ ملیۆن دینار، چه‌ند پرۆژیه‌كی كاره‌با له سنووری شاری سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێن".
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیدا هاتووە: پڕۆژەکان لە ڕاپەڕین، گەڕەکەکانی زانکۆ، ئیبراهیم ئەحمەد، گەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، قوتابخانه‌ی كه‌نده‌كه‌وه‌ی ده‌واجن، شێخان، حاجی ئاواوا، گه‌ڕه‌كی خه‌بات، گوندی خه‌لیفاوا له سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.
كاره‌باى سلێمانى له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیشى كردەوە: پرۆژه‌كانیش له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه بریتییه له ١٦٥ ملیۆن و ٤٨١ هه‌زار دینارى عێراقى، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (شازه‌كار) جێبه‌جێ ده‌كرێن و بڕیاره له ماوه‌ی په‌نجا ڕۆژدا ته‌واو بێت.
AM:10:41:06/10/2019