وێنە.. ستایلی نوێی لەیدی گاگا هەرا دەنێتەوە



 لەیدی گاگا هونەرمەندی بەناوبانگ كە زۆرجار بەهۆی جۆری پۆشین‌و جلوبەرگەكانییەوە سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راكێشاوە ئەمجارەش بە ستایلێكی نوێووە هەرا دەنێتەوە. 

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی جیهانی لەیدی گاگا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت، هاوکات لەیدی لەدوای ئەو سەرکەوتنە گەورەی کە بەدەستی هێنا لە فیلمی "ئس بۆرن" جارێکی دیکە دێتەوە نێو جیهانی سینەما. 

ستێفەنی جۆئان ئەنجیلینا جێرمانۆتا لەدایکبووی ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦، ناسراوە بە لەیدی گاگا، خانمەئەکتەرێکی ئەمریکییە، ئەو ھونەرمەندێکی تۆمارکردنی بەناوبانگی دەمی ھاوچەرخە و بەوە ناسراوە کە تاقیکردنەوە دەکات لەسەر شتی نوێ لە مۆسیقاکانیدا، جگە لە پۆشینی جلوبەرگی نەشاز و جیاواز، بەستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت، جگە لەمە هۆنراوەی گۆرانی دەنووسێت و سەماکارێکی بەناوبانگیشە.


AM:11:14:06/10/2019