دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم کێشەی تێکەوت


بڕیاربوو ئەمڕۆ یەک شەممە ٦ ی تشرینی یەکەم دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام مووچەی هیچ وەزارەت و داموودەزگایەکی هەرێم دابەش نەکرا. 

بەگوێرەی زانیارییەکان کە دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە: وا بڕیار بوو ئەمڕۆ یەک شەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵ دەستپێ بکات و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، بەڵام مووچه‌كانیان پێنه‌درا و نازانرێت كه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت. 
 


PM:12:21:06/10/2019