لە خولی ئینگلتەراو لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمدا، یانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای خۆی ٢-٠ دۆڕاو سێ خاڵی تری لە دەستدا.
مانچستەرسیتی میوانداری یانەی وڵڤەرهامپتۆنی کردو لە ئەنجامدا ٢-٠ یاریەکەی پێ دۆڕاند.
هەردو گۆڵەکەی وڵڤەر،" ئاداما تراوری لە تایمی دووەم تۆماری کرد.
مانچسترسیتی ئێستا لە ٨ هەفتە ١٦ خاڵی هەیەو لە پلەی دووەمی خولەکە دێت و ٨ خاڵ لە دوای یانەی لیڤەرپوڵی یەکەمەوەیە.
ئەمرۆ چێڵسی توانی ٤-١ لە ساوسهامپتۆن بباتەوەو ئارسناڵیش ١-٠ لە بۆرنمۆسی بردەوە.
1-
لیڤەرپوڵ ٢٤ خاڵ
2-
مانچستەرسیتی ١٦ خاڵ
3-
ئارسناڵ ١٥ خاڵ