یەکێتی کارکردنی بۆ سازدانی کۆنگرە راگرت

یەکێتی نیشتمانی کارکردنی بۆ بەستنی کۆنگرە وەک حیزب راگرتووە، ئەوەی ئەنجام دەدرێت کارکردنی " شەخسی"یە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە " سپی " راگەیاند" یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەو لیژنەیەی بۆ سازکردنی کۆنگرە هەیەتی، کارەکانی راگرتووە".

 

بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەکەی سپی، هۆکاری راگرتنەکە پەیوەندی بەو دۆخە نوێیەوە هەیە کە لە ١ی تشرینی یەکەمەوە لە بەغداو شارەکانی باشووری عێراق لەخۆپیشاندان و پێکدادانی نێوان هێزەکان و، داوای دەستلەکاركێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق، هاتۆتە ئاراوە.

 

هەندێک لە کادیرانی یەکێتی ئەوانەی کە دەیانەویت خۆیان کاندیدبکەن بۆ پۆستە بالآکانی ئەو حیزبە بەردەوامن لە کاری خۆیان و بینی خەڵکانی یەکێتی، بەلآم لەسەر ئاستی حیزب کارکردن راگیراوە.

 

سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری دا رۆژی ٧ی کانوونی یەکەم کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی سازبکات.

 

لە رۆژی ١ی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە بەغداو شارەکانی باشووری عێراق دەستیپێکردووەو بە سەدان کەس کوژران و، زیاتر لە ٦٠٠٠ هەزار کەس برینداربووە.



PM:09:47:06/10/2019