لە خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس بردنەوەیەکی گرنگ و بە نرخی بەدەستهێناو توانی پلەی یەکەمی لە ئینتەرمیلان وەربگرێتەوە.
یۆڤانتۆس لە یاریگای ئینتەرمیلان بووە میوانی ئەو یانەیەو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-١ لێ بباتەوە.
هەردو گۆڵەکەی یۆڤانتۆس، دیبالاو هیگواین تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی ئینتەرمیلان، لاوتارۆ مارتینێز بە لێدانی سزا تۆماریکرد.
یۆڤانتۆس لە ٧ یاری ١٩ خاڵی هەیەو یەکەمی خولەکەیە.