ئەمەریکا لە سەری کانی و گرێ سپی پاشەکشەی کرد
هەسەدە خۆی بۆ هێرشی تورکیا ئامادە دەکات


لە پەیوەندیە تەلەفونییەکەی ئۆردوغان و ترامپ، تورکیا سووربوونی خۆی  لەسەر هێرشکردنە سەر رۆژئاوا دووپاتکردۆتەوە، ترامپیش بڕیار دەدات هێزەکانی لەناوچەی گرێ سپی و سەری کانی کشاندەوە کە لەوێ نیشتەجێبوون بۆ هەماهەنگی کردن لە گەڵ هێزەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام. هەسەدەش هێزەکانی لە ئامدەباشیدان بۆ رووبەرووبوونەوە، هاوکاتی ترس و دلەڕاوكێ لەناو خەڵکی رۆژئاوای کوردستاندا دروستبووە.


( هەسەدە ) هێزەکانی سوریای دیموكراتی رایگه‌یاند " ده‌ستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا له‌ رۆژهەڵاتی فورات ده‌رگا له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كاته‌وه"‌.


هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده‌) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، ئەوان پابه‌ندی ته‌واوی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی میكانیزمی ئارام بون و هێزه‌كانیان و چه‌كه‌كانیان له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان كشاندوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كانیان له‌ناوبردوه‌، ئه‌وه‌ش دۆخی ئێستای هێزه‌كانیانی خستوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.


ئاماژە بەوەشکراوە، "شه‌ڕی باكوری سوریا میكانزمی ئاسایش ده‌كاته‌ میكانزمی مردن و میلله‌ت ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كات و ده‌رگا بۆ شه‌رێكی درێژخایه‌ن ده‌كاته‌وه‌".


هه‌سه‌ده‌ لە راگەیەندراوەکەدا رونیکردوەتەوە، لە شەڕی دژی داعشدا 11 هه‌زار شه‌هیدیان داوەو توانیویانه‌ خه‌لافه‌تی داعش له‌ناوببه‌ن و دۆخێكی ئارام له‌ ناوچه‌كه‌ بهێننه‌ ئاراوه‌، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی هه‌ر شه‌ڕێك له‌لایه‌ن توركیاوه‌ رێگه‌ له‌به‌رده‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كاته‌وه‌ و گه‌لی سوریاش ناچار ده‌كات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌ چه‌كداره‌كاندا بژین.
 


AM:10:19:07/10/2019