سوپای عێراق بۆ پارێزگاری لە مەراسیمی شیعەکان جوڵەی پێکرا
هێزێكی پڕچه‌كی سوپای عێراق ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی باشووری عێراق كرا ئەوەش بە مەبەستی پارێزگاری لە مەراسیمی شیعەکان.
میدیا عێراقیەکان له زاری فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، هێزێكی پڕچه‌كی سوپا بە مه‌به‌ستی پاراستنی مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مگێڕی شیعه‌كانه ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی باشور بەتایبەت نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كراوه.
جووڵه پێكردنی سوپای عێراق، له كاتێكدایه ره‌وشی ئه‌منی به‌شێكی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق سه‌قامگیر نییه و ماوەی هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان و شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی پارێزگاكانی باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه و بەهۆیەوە زیاتر له 100 كه‌س كوژراوون و زیاتر له 6000 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
PM:05:21:07/10/2019