ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەسەردانێکی فەڕمی گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان کەدەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بڕیارە لەگەڵ نێجێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان: ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان باس کردنە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان لەڕووی سەربازی و ئابووری و سیاسییەوە.
ئەمڕۆ، وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق، د.بەرهەم ساڵح و سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی كۆبوەوە.