دادگای تورکیا سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند



بەپێی زانیارییەکان تورکیا ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەپاند.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە دانیشتنی دادگایکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، دادگایی تورکیا سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە سەپێنرا. 

له ‌ساڵی ٢٠١٦ەوە سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زینداندایه‌، پێشتریش بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان داوای سزای ١٤٨ ساڵ زیندانی بۆ کرابو، بەڵام دادگا بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی نەبو نەیتوانی ئەو تۆمەتە بسەلمێنێت. 
 


PM:08:33:07/10/2019