" ئەمریكا رۆڵی داگیركارێكی بێ ناونیشان دەبینێـت لە خاكی سوریا "



ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی تشرینی یەکەم وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری فەڕمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایگەیاند" پاش كشانەوەی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە باكوری سوریا، وڵاتەکەی ئامادەیە هاوكاربێت لە پاراستنی ناوچەكە و كەمكردنەوەی ئاڵۆزیەكانی ئەو ناوچانە".

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری درەوەی ئێران دەڵێت" ئەمریكا رۆڵی داگیركارێكی بێ ناونیشان دەبینێـت لە خاكی سوریا، بۆیە پێویست ناکات لە بارەی ئارامییەوە مۆڵەتی لێوەربگیرێت".

هاوکات لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: رێككەوتنی ئادانا كە تایبەتە بە كارەكانی نێوان توركیا و سوریا چوارچێوەی كارەكان دیاریدەكات و ئێرانیش ئامادەیە بۆ هاوکاری کردن. 




PM:09:04:07/10/2019